ناوهڕۆك
شلەی تۆو
بریتییە لەو شلەیەی کە توخمە خانە (الحیوانات المنویة-Sperms) و ئەو شلانەی تێدایە کە ڕژێنەپاشکۆکان دەریدەدەن، قەبارەی ئەو شلەیە کە نێرینە دەری دەهاوێت لەهەر جووتبوونێکدا لە نێوان ٢.٥-٦ میللتر سێ جا، زۆر و کەمی ئەو شلەیەش دەوەستێت لەسەر ژمارەی دەرهاویشتنەکان، ژمارەی توخمە خانەکان لەهەر یەک مللیترسێ جا دەگاتە ٥٠-١٠٠ ملیۆن، واتە لەهەر دەرهاویشتنێکدا ٣٠٠ ملیۆن توخمەخانە هەیە. شلەی تۆو هەندێک دژە ماددەی تێدایە وەک سێمینال پلازمین(seminalplasmin)، شلەی تۆو ڕاستەوخۆ پاش دەرهاویشتن پەیت دەبێت و دەمەیێ بەهۆی ئەنزیمەکانی پڕۆستاتەوە، بەڵام پاش ماوەیەک شل دەبێتەوە بەهۆی هەندێک ئەنزیمی ترەوە
سەرچاوەکان
760 بینین